* دۆمه‌ین : هه‌موو دۆمه‌ین ناوێک ده‌تواننت ببیته خاوه‌نی گه‌ر تۆمار نه‌کرابێت وه‌هیچ دۆمه‌ینێک تۆمار ناکرێت لای ئێمه‌وه ناوێکی بێمانای هه‌بێت ! ، ئه‌گه‌ر دۆمه‌ینێک خاوه‌نی هه‌بێت له کاتێکدا ده‌توانین ڕای بکێشینه لای ئێمه ده‌بێت خاوه‌نی دۆمه‌ین ڕازیبێت وه ئیمزای خاوه‌ن دۆمه‌ین بگاته لامان ، تا ئێمه‌ش بتوانین له ماوه‌ی پێنج خوله‌کدا ڕای بکێشینه لای خۆمان به‌بێ کێشه. |
* هۆستینگ : كه پێکهاتووه له هه‌موو به‌شه‌کانی ماڵپه‌ر وه‌ک دۆمه‌ین+ بۆشایی بۆ فایله‌کانت + پۆستی ئه‌له‌کترۆنی ئیمه‌یل + وه گشت تایبه‌ت مه‌ندیه‌کان که‌له کۆنترۆل پانێل‌دا ده‌بینیت ، بێگومان وه‌ک خاوه‌ن پێگه‌یه‌ک ئازادیت بۆ هه‌موو کارێک که خۆت بته‌وێت بڵاوی که‌یته‌وه ، ته‌نها ڕێگه ناده‌ین پێت وه‌ک : هه‌ست بریندارکردنی مرۆڤ ، وه ڕه‌وشتی خراپ بۆ ناو کۆمه‌ڵگای کورده‌واری خۆمان . پێچه‌وانه‌ی ئه‌م کارانه ده‌بێته هۆی داخستنی هه‌موو به‌شه‌کان وه به هیچ نرخێک پێت نادرێته‌وه !! |
* ڕادیۆ و تیڤی : به‌کرێگرتن ڕادیۆ یان تیڤی له‌سه‌ر پێگه‌ی ئینته‌رنێت په‌خش بکرێت ئازادیت بۆ هه‌موو به‌ر‌نامه‌یه‌ک په‌خشی بکه‌یت ، ته‌نها ڕێگه ناده‌ین پێت وه‌ک : هه‌ست بریندارکردنی مرۆڤ ، وه ڕه‌وشتی خراپ بۆ ناو کۆمه‌ڵگای کورده‌واری خۆمان به‌شێوازی ده‌نگ . پێچه‌وانه‌ی ئه‌م کارانه ده‌بێته هۆی داخستنی وه به هیچ نرخێک پێت نادرێته‌وه !! |
* هۆست سێرڤه‌ر یاخود چات سێرڤه‌ر : که پێکهاتووه له ڕاژه‌کارێک تایبه‌ت به خۆت ئه‌گه‌ر بۆ هۆستت بێت یان بۆ چات ئازادیت بۆ هه‌موو کارێک که خۆت بته‌وێت ، ته‌نها ڕێگه ناده‌ین پێت وه‌ک : هه‌ست بریندارکردنی مرۆڤ ، وه ڕه‌وشتی خراپ بۆ ناو کۆمه‌ڵگای کورده‌واری خۆمان به‌شێوازی ده‌نگ . پێچه‌وانه‌ی ئه‌م کارانه ده‌بێته هۆی داخستنی وه به هیچ نرخێک پێت نادرێته‌وه |
* پرۆگرام/ سۆفتوێر : ده‌توانیت هه‌موو پرۆگرامێک له‌سه‌ر پێگه‌ی خۆت به‌کاربهێنیت یاخود بڵاوی بکه‌یته‌وه ، به‌مه‌رجێ ئه‌و پرۆگرامه که مه‌به‌ستی تۆیه مافی کۆپیکردنی پارێزراوبێت،! ڕێگه‌ت نادرێت به‌کاری بهێنیت چونکه ئه‌و پرۆگرامه‌ت نه‌کڕیوه به‌شێوه‌یه‌کی نایاسایی به‌کاری دێنیت ! تکایه ئاگادار به چونکه خاوه‌ن ماف هه‌وڵده‌دات په‌یوه‌ندیت پێوه بکات ، ئه‌گه‌ر نادیار بیت ؟ په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه ده‌کات تێبینیه‌که‌ی خۆی ده‌نێرێت بۆمان . جا بۆ ئه‌وه‌ی توشی سزای یاسایی نه‌بن که‌سزاکه‌ی به‌رامبه‌ر نرخێکی به‌رزه توشی ده‌بن . لای ئێمه‌وه ئاگادار ده‌کرێت ده‌بێت به زووترین کات له‌سه‌ر پێگه‌ی خۆت لایبه‌ریت . ده‌نا ئێمه خۆمان لای ده‌به‌ین ئه‌گه‌ر دووباره ببێته‌وه ... ده‌بێته هۆی داخستنی ماڵپه‌ڕه‌که‌ت وه به هیچ نرخێک پێت نادرێته‌وه !! |
* پاره‌دان : هه‌موو کارێکی ئنته‌رنێت پێش ده‌ستکردن به کاره‌که ده‌بێت ئه‌و نرخه‌ی بۆت دیاری کراوه پێمان بگات تا بتوانین ئێمه‌ش کاره‌که‌ت بۆ ئه‌نجام بده‌ین. |
* کۆتایی ساڵانه‌ی ماڵپه‌ڕ : به‌ر له‌مانگێک (30 رۆژ ) پێش کۆتایی هاتن ئاگادار ده‌کرێیت ده‌بێت نرخی تازه‌کردنه‌وه‌ی بنێریت بۆمان ئه‌گه‌ر وه‌ڵامت پێمان نه‌گات له‌گه‌ل کۆتایی گرێبه‌ست هه‌موو به‌شه‌کان داده‌خرێت . !! |
* ڕادیۆ و تیڤی و چات و سێرڤه‌ر : نرخه‌کان مانگانه‌یه ده‌بێت مانگانه له‌کاتی دیاری کراوی خۆیدا پێمان بگات . وه بۆ هه‌ر به‌شدار بویه‌کی نوێ ده‌بێت نرخی سێ مانگ یه‌که‌م جار بنێریت بۆمان ، به‌ر له‌مانگێک (30 رۆژ ) پێش کۆتایی هاتنی سێ 3 مانگه‌که ئاگادار ده‌کرێیت .ئه‌گه‌ر وه‌ڵامت پێمان نه‌گات له‌گه‌ل کۆتایی هه‌موو به‌شه‌کان داده‌خرێت . !! |
زۆر سوپاس به‌شداربوی به‌ڕێز به هیواین بتوانین جوانترین خزمه‌تتان بکه‌ین تا ئێوه‌ش بتوانن ئه‌و په‌یامه‌ی هه‌تانه بیگه‌یه‌ننه هه‌موو جیهان بۆ خزمه‌تی کورد و کوردستانه‌که‌تان هه‌ر گه‌شاوه‌بێت ئاڵای به‌رزی نه‌ته‌وه‌ی کورد
|
 |